ڕاپه‌ڕین: كاركردن له (52) پڕۆژه‌ى ڕاگیراو ده‌ست پێده‌كاته‌وه
دلاوه‌ر قوباد، جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه، هاوشێوه‌ى ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، له سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین كاركردن له (76) پڕۆژه ڕاگیرا، كه كاریگه‌ریه‌كى نه‌رێنى كرده سه‌ر كه‌رته جۆراوجۆره‌كانى ئابوورى سنووره‌كه".
گوتیشى: "له نوێترین بڕیاریدا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بودجه‌ى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى (52) پڕۆژه دابین كردوه، بۆیه بانگه‌وازامان بۆ كۆمپانیاكان كردوه كه ده‌ستبه‌كار ببنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا كارى پێویست بۆ ته‌واوكردنى (15) پڕۆژه ده‌ستى پێكردووه و به‌رنامه‌مان داناوه له نزیكترین كاتدا هه‌ر (52) پڕۆژه‌كه كه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، كاركردن تێیاندا ده‌ست پێبكاته‌وه و ته‌واو بكرێن".
جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه پڕۆژه‌كان له بوارى سه‌وزایى و ئاوى خواردنه‌وه و ڕێگاوبان و نیشته‌جێبوون و چه‌ندین بوارى گرنگى دیكه‌ن، كه به‌هۆیانه‌وه وێڕاى خزمه‌ت به هاووڵاتیان، ده‌رفه‌تى كاریش بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه دێته ئاراوه.
bas news-
