بەها ئەعرەجی: لە دوای كوردستان سونەكانیش ریفراندۆم دەكەن

بەها ئەعرەجی: لە دوای كوردستان سونەكانیش ریفراندۆم دەكەن
بەها ئەعرەجی سەركردەیەكی رەوتی سەدر هۆشداری دا لەوەی لە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، پارێزگا و ناوچە سونەكانی عێراقیش بە هەمان شێوە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بكەن.


ئەعرەجی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ریفراندۆم بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان، مافی شەرعی گەلانە، لە دەستووری عێراقیشدا هیچ شتێكی لە دژدا نیە، بەڵام ڕێوشوێنەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرتوویەتیەبەر، نادەستووری و نایاساییە، چونكە بابەتەكە نە لە پەرلەمانی عێراق و نە لە پەرلەمانی كوردستانیش نەخراوەتەڕوو.


سەركردەكەی سەدر سەرسڕمانی خۆی نیشان دا لە پەرچەكردارەكانی حكوومەتی عێراق لە ڕێگەی راگەیاندنەوە و پێیوایە ئەگەر بەغدا بە جدی دژیەتی، بۆچی پەنا ناباتە بەر دادگای فیدراڵی.


هەروەها هۆشداریشی دا كە لە دوای ریفراندۆمەكەی كوردستان، پارێزگا و ناوچە سونیەكانی عێراقیش ریفراندۆم بكەن، بەتایبەتیش لە كاتێكدا ئەمەریكا بە شێوەی ئاشكرا و نهێنی پشتیوانی لە ریفراندۆمەكەی كوردستان دەكات.
bas news-
Top