بارزانی سەردانی شاری سلێمانی دەکات

 بارزانی سەردانی شاری سلێمانی دەکات
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ئاماژەی بەوە کرد کە بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی خەڵکی شاری سلێمانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سنوورەکەیان دەکات.


عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگاکانی سلێمانی - ھەڵەبجە، ڕایگەیاند: "مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەشێکی زۆری چین و توێژە جیاوازەکان، سەردانی شاری سلێمانی دەکات“.


ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانەکە ئەنجام دەدرێت و گفتوگۆ لەگەڵ کەسایەتی و چین و توێژەکانی سلێمانی دەکات.


ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە 11/9/2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە شاری کەرکووک، لەگەڵ چین و توێژ و نوێنەری پێکهاتە جیاوازەکان کۆبووەوە.











باسنیوز
Top