هەولێر.. باندێکی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران

 هەولێر.. باندێکی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیرکردنی باندێکی مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 2017/9/12، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، لە بەرواری (11/9/2017) کاتژمێر (10:30) خولەکی شەو پۆلیسی فریاکەوتن توانیان باندێکی 4 کەسی دەستگیر بکەن، کە بڕێک مادەی هۆشبەری جۆراو جۆر، هەروەها دەمانچە و چەندین کەرەستەی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەریان لەلابوو.


پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دواتر کەسە دەستگیر کراوەکان ڕادەستی بەشی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان لە ئاسایش کران بە پێی تایبەتمەندی کارەکانیان.











باسنيوز
Top