محەمەدی حاجی مەحموود: سبەی نوێنەری تایبەتی ترەمپ دەگاتە لای بارزانی
محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان،رایگەیاند: "بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خۆی نایاساییە، چونکە پێکھاتەی کورد لە پەرلەمانی عێراق نەبووە، بڕیارێک دراوە کە پێکھاتەیەکی گرنگی عێراق بایکۆتی کردووە، بۆیە ھیچ شەرعیەت و بنەمایەکی نییە، تاکو پێوەی پابەند بین".
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکرات، ئەوەشی خستە روو، کە بڕیارە سبەی چوارشەممە 13/9/2017 برێت ماکگۆرک، نوێنەری دۆناڵت ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا، لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بێتە کوردستان و لەگەڵ بارزانی کۆببێتەوە. گوتیشی: "بەڵام ئەوەی گرنگە کە ئێستا سەرجەم وڵاتان لەسەر پرسی ریفراندۆم، لەسەر خەتن".
باسنیوز
