سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆك كۆماری عێراق دەكات

سەرۆك   بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆك كۆماری عێراق دەكات
ڕۆژی سێشەممە 12ـی 9ـی 2017 لە سەلاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و شاندێكی ئێئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كرد.



بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە و هەروەها شەڕی دژی تیرۆریستان و نیگەرانییەكان لەبارەی ئاییندەی موسڵ و قۆناغی دوای داعش تاوتوێ كراوە. هەروەها ڕۆشنایی خرایەوەتە سەر پڕۆسەی سیاسیی و هاوكێشە جۆراوجۆرەكان و ئەو تەحەدی و بەربەستانەی لەبەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هەن.



هەر لەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی ڕیفراندۆم و داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كراوە.



باسنیوز
Top