کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەستی پێکرد

 کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەستی پێکرد
ۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەستی پێ کرد.



کەمێک لەمەوبەر، شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر و هاوکات شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانیش گەیشتنە بارەگاکە و کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوانیان دەستی پێکرد.



ئاماژەکان دەریدەخەن کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، یەکلاکەرەوەیە و ئەگەر گۆڕان ڕازی نەبێت، پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە لە ڕۆژی پێنجشەممە 14ی ئەیلوول، پەرلەمان کارا دەکەنەوە.



ئەمەش لە کاتێکدایە کە کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان پارتی و یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر هەمان بابەت بەڕێوە دەچێت.



باسنیوز
Top