گه‌وره‌ترین ناوه‌ندى دروستكردنى ده‌ست پێی ده‌ستكرد له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

گه‌وره‌ترین ناوه‌ندى دروستكردنى ده‌ست پێی ده‌ستكرد له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌
نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازى كرد له‌ نوح لیلان فیڵ به‌رێوه‌به‌ری گشتى خاچى سووری نێو ده‌وڵه‌تى له‌هه‌ولێر و شاندى یاوه‌ری .
له‌ دیدارێكدا تیشك خرایه‌ سه‌ر پڕۆژه‌ى ناوه‌ندى دروستكردنى ده‌ست و پێی ده‌ستكرد له‌ هه‌ولێر كه‌ دواى ته‌واو بوونى به‌ گه‌وره‌ترین ناوه‌ند داده‌نرێت له‌عێراق بۆ خزمه‌تكردنى خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان ..
جێی باسه‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌ بڕی 11ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیك ده‌ست به‌كار ده‌بێت ، هه‌ردوو لا به‌ پرۆژه‌یه‌كى گرنگ و ستراتیژیان وه‌سف كرد ، كه‌ خزمه‌تى زۆری خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ده‌كات ، له‌ دروست كردنى ده‌ست و پێی ده‌ستكرد ..
جه‌ختیش كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى پتری پارێزگاى هه‌ولێر و رێكخراوى خاچى سووری نێو ده‌وڵه‌تى له‌ بواره‌كانى مرۆیی ، به‌تایبه‌ت به‌ ده‌نگه‌وه‌ هاتنى ئاواره‌كان و په‌نابه‌ران ، كه‌ له‌ماوه‌ى 3ساڵى رابووردوو تا ئه‌مرۆكه‌ش هه‌موو شێوازێكى تایبه‌تى ژیانیان بۆ دابین كراوه‌ ..
جێی باسه‌ زیاتر له‌ 2ملیۆن ئاواره‌و په‌نابه‌ر له‌ كوردستان بوونیان هه‌یه‌ ، كه‌ پارێزگاى هه‌ولێر له‌ رێگه‌ى رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى و خوادرنیان بۆ دابین ده‌كات ..
Top