گه‌وره‌ترین ناوه‌ندى دروستكردنى ده‌ست پێی ده‌ستكرد له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
له دیدارێكدا تیشك خرایه سه‌ر پڕۆژه‌ى ناوه‌ندى دروستكردنى ده‌ست و پێی ده‌ستكرد له هه‌ولێر كه دواى ته‌واو بوونى به گه‌وره‌ترین ناوه‌ند داده‌نرێت له‌عێراق بۆ خزمه‌تكردنى خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان ..
جێی باسه پڕۆژه‌كه به بڕی 11ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ئاینده‌یه‌كى نزیك ده‌ست به‌كار ده‌بێت ، هه‌ردوو لا به پرۆژه‌یه‌كى گرنگ و ستراتیژیان وه‌سف كرد ، كه خزمه‌تى زۆری خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ده‌كات ، له دروست كردنى ده‌ست و پێی ده‌ستكرد ..
جه‌ختیش كرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى پتری پارێزگاى هه‌ولێر و رێكخراوى خاچى سووری نێو ده‌وڵه‌تى له بواره‌كانى مرۆیی ، به‌تایبه‌ت به ده‌نگه‌وه هاتنى ئاواره‌كان و په‌نابه‌ران ، كه له‌ماوه‌ى 3ساڵى رابووردوو تا ئه‌مرۆكه‌ش هه‌موو شێوازێكى تایبه‌تى ژیانیان بۆ دابین كراوه ..
جێی باسه زیاتر له 2ملیۆن ئاواره‌و په‌نابه‌ر له كوردستان بوونیان هه‌یه ، كه پارێزگاى هه‌ولێر له رێگه‌ى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى و خوادرنیان بۆ دابین ده‌كات ..
