ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی: ئەمڕۆ بڕیار لەسەر پرسە گرنگەکان دەدرێت
بڕیاره ئهمڕۆ له شاری ههولێر بۆ تاوتوێكردنی پرسی كاراكردنهوهی پهرلهمانی كوردستان، كۆبوونهوهیەکی سێ قۆڵی له نێوان پارتی و یهكێتی و گۆڕان ئهنجام بدرێت.
عارف ڕوشدی، راویژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی، لەمبارەوە گوتی: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆ گرنگ دەبێت، چونکە بڕیار لەسەر پرسە گرنگەکان دەدرێت، ئێمە وەک پارتی پێیمان خۆشە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی بەشداری پرسی ڕیفراندۆم بکەن، بۆیە ئەمڕۆ بە وردی لەسەر ئەو پرسانە گفتوگۆ دەکەین".
هاوکات دوێنێ دووشەممە، شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی کۆبوونەوە.
بڕیارە ئهمڕۆش شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەمان مەبەست سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ یەکێتی و پارتی کۆ ببێتەوە.
ڕاویژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت: "وادەی کاراکردنەوەی پەرلەمان دیاری کراوە، بۆیە لە ئێستاوە بۆ ئەو پرسە ئامادەکاری دەکرێت و ئەمڕۆ دوا قسەی کۆمەڵ و گۆڕانیش وەردەگیرێت".
باسنیوز
