پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا داوای پڕکردنەوەی شوێنەکەی فوئاد مەعسوم دەکات
عەواتف نیعمە، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دوای دەنگدانی هاووڵاتییانی کوردستان بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان، راستەوخۆ ئەرکی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق کۆتایی دێت.
عەواتف نیعمە داوای دیاریکردنی کەسێکی سەربەخۆ، مەسیحی یان ئەکادیمییەک دەکات بۆ جێگرتنەوەی فوئاد مەعسوم و بوون بە سەرۆک کۆماری کوردستان.
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
باسنيوز
