به‌رده‌ڕه‌ش.. به‌هۆى ڕووداوێكى هاتووچۆه چواركه‌س گیانیان له ده‌ست دا
موقه‌ده‌م ئازاد ته‌ها، گوته‌بێژى به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى هاتووچۆى دهۆكى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مشه‌و دووشه‌مه (11-9-2017)به‌هۆى ڕووداوێكى هاتووچۆوه له سه‌ر رێگاى گشتى نێوان شاره‌دیێ كه‌له‌ك و شارۆچكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش له سنوورى پارێزگاى دهۆك چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا".
ئاماژه به ئه‌وه‌ش كرد كه ڕووداوه‌كه بریتی بووه له پێكدانی نێوان ئوتومۆبێلێكى تایبه‌ت و ئوتومۆبێلێكى بارهه‌ڵگر كه له ئه‌نجامدا دایك و باوكێك له‌گه‌ل دوو منداڵیان ده‌ست به‌جێ گیانیان له ده‌ست داوه.
bas news-
