جیاوازى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى نێوان پارێزگاكان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى سلێمانى ئاشكراى كرد، وه‌زاره‌تی كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ركردنى جیاوازى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى نێوان پارێزگاكانه.
سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سلێمانی له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى كه هه‌ستمان كرد ڕێژه‌ى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى له پارێزگایه‌ك بۆ پارێزگایه‌كى دیكه‌ى هه‌رێمى كودرستان جیاوازى هه‌یه، له كۆبونه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با باسى گرفته‌كه‌مان كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌داواداچونى پێكهێندرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه له‌میانى به‌دواداچونیدا، لیژنه‌كه بۆى ده‌ركه‌وت كه زۆرى ڕێژه‌ى كارگه و پڕۆژه‌ى پیشه‌سازى پارێزگایه‌ك بۆ پارێزگایه‌كى دیكه، ئه‌و جیاوازیه‌ى دروستكردوه. ڕوونیكرده‌وه، بۆ نموونه كاره‌باى هه‌موو پارێزگاكان وه‌ك یه‌ك ده‌درێت، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى به‌كارهێنانى كاره‌با له‌لایه‌ن ئه‌و كارگه و پڕۆژه پیشه‌سازیانه‌وه له بڕى كاره‌باى هاووڵاتیانى پارێزگاكه‌ى كه‌م كردوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى سلێمانى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته، وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه، یه‌كێك له به‌رنامه و كاره‌كانى لیژنه‌كه، جیاكردنه‌وه‌ى كاره‌باى كارگه و پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كان له كاره‌باى هاووڵاتیان، ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌وه، پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به هاوڵاتیان زیاد ده‌كرێت.
bas news-
