مەحموود محەمەد لە سانپترسبورگ ئەنیستیتۆی ڕۆژهەڵاتناسیی بەسەر کردەوە
دوای ئەوەی لە ٩ی سێپتامبەردا (مهحموود محهمهد)، ئهندامی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێک، کە پێک هاتبوون لە (د. سالار عوسمان) و (تهحسین دۆڵهمهری) سهردانی (ماڵی كلتووریی كوردی- سانپترسبورگ)یان له ڕووسیا كرد، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە سەردانێکدا بۆ شاری سانپترسبورگ، ئەنیستیتۆی ڕۆژهەڵاتناسییان بەسەر کردەوە و لە لایەن هەریەک لە خاتوو (ئیرینا پاپۆڤا فیۆدۆرۆڤنا)، سەرۆکی بەشی دەستنووس و بەڵگەنامە و (زارا ئێلیڤا) سەرۆکی بەشی کوردۆلۆژیی ئەنیستیتۆی ڕۆژهەڵاتناسییەوە پێشوازییان لێ کرا و یەکە یەکەی بەشەکانی ئەنیستیتۆکەیان بەسەر کردەوە.
لەو دیدارەدا (مەحموود محەمەد) باسی لە گرینگی دیالۆگی کولتووری و شارستانی نێوان میللەتان کرد و جەختی لەسەر کاراکردنی بەشی کوردۆلۆژی کردەوە. هەر لەم بەسەرکردنەوەیەدا سەرۆکی ئینیستیتۆکە شاندی کوردستانی بە ژمارەیەک دەستنووس و بەڵگەنامەی کۆنی کوردان، کە لە ئەرشیڤی ئینیستیتۆکە پارێزراوە، ئاشنا کرد. لای خۆشیەوە (مەحموود محەمەد) هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی ئینیستیتۆ خواست و لە دەفتەری یادگارییەکاندا سەرنجی خۆی یاداشت کرد.
(مەحموود محەمەد) ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە وتارێکیدا بۆ ڕێوڕەسمی کردنەوەی ماڵی (كلتووریی كوردان) له سانپترسبورگ ڕۆڵ و پشتیوانیی کوردانی تاراوگەی بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان بەرز نرخاند و بارودۆخی کوردستان و ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستانی بۆ ئامادەبووانی ڕێورەسمەکە شی کردەوە.
kdp-
