''لە چەمچەماڵ تەقە لە بارەگای پارتی کرا''
(فریاد فه‌قێ عه‌لی)، كارگێڕی لقی 19ی پارتی له چه‌مچه‌ماڵ به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو به سه‌رپه‌رشتیی به‌رپرسی لق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ناوچه‌كان و لاوان و قوتابیان و ئافره‌تان تایبه‌ت به ڕێفراندۆم و سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه، پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌کە، كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌ڕۆ، له لایه‌ن سه‌یاره‌یه‌كی جۆری وهنهوشهوە به چه‌كی بیكه‌یسی ته‌قه له باره‌گای لق كرا، سه‌یاره‌یه‌كی تریش له دواوه حیمایه‌ی ده‌كرد، له ئه‌نجامدا 10 سه‌یاره‌ی ئاماده‌بوانی ناو باره‌گاكه و دیواری باره‌گای لق پێکران و فیشه‌كێكی زۆریان پێوه‌یه.''
(فریاد فەقێ عه‌لی) گوتی: ''پاسه‌وانه‌كانی باره‌گای لق وه‌ڵامیان دانه‌وه، به‌ڵام ته‌قه‌كه‌ران له باره‌گای لقەوه دوور بوون، بۆیه توانیان هه‌ڵێن. پاش ڕووداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ هاتوونه‌ته لامان.''
كارگێڕی لقی 19ی پارتی له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت: ''ته‌قه‌كردن له باره‌گای لق پێشینەی هه‌یه، له كاتی خۆشی‌دا ناونیشانی تاوانبارانمان داوه به ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام هیچ كارێكیان پێ نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش بۆ یاخیبوون له‌م سنووره ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه حیساب بۆ یاسا و هێزه ئه‌منییه‌كان ناكرێت. ته‌قه‌كردن له‌م سنووره سه‌ودایه‌كی دیاری هه‌یه، كه ئێمه پێمان وایه، لایه‌نێكی سیاسیی له‌پشته، كه چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ته‌قه‌یان له مه‌ركه‌زی پۆلیسی شۆڕش كردوه.''
ئهوكارگێڕهی لقی 19ی پارتی ده‌ڵێت: ''هه‌ڤاڵان و پاسه‌وانانی خۆمان ئامادە كردووه، کە وریا بن، به‌ڵام نایه‌ڵێن هیچ دهستپێشخەرییهك له لای ئێمه‌وه بێت، چونكه ئێمه كار بۆ سه‌رخستنی ڕێفراندۆم ده‌كه‌ین و هه‌موو ئهمنییهتێكیش ده‌پارێزین.''.
kdp-
