"حەشدی شەعبی بە چەک و بە زۆر ئیمزای بە ئەندامانی ئەنجوومەنی مەندەلی کردووە"

بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی، چەکدارانی حەشدی شەعبی بە چەک چوونەتە سەر ئەنجومەنی ناحیەی مەندەلی و بەزۆر بە ئەندامانیان ئیمزا کردووە، بۆ ئەوەی بەرێوبەری ناحیە و سەرۆکی ئەنجومەن لا بدرێن و بڕیاری ڕیفراندۆمیش ھەڵوەشێتەوە.

بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''چەکدارانی حەشدی شەعبی سەر بە (قەیس خەزعەلی) چوون بەزۆر ئیمزایان بە ئەندامانی ئەنجومەنی مەندەلی کردووە، بۆ لابردنی بەڕێوەبەری ناحیە و سەرۆکی ئەنجومەن و ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕیفراندۆم، ئێمەش ئەندامانی خۆمان لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئاگادار کردووەتەوە، بۆ ئەوەی سکاڵا لەسەر پارێزگار و بەڕێوبەری پۆلیس تۆمار بکەن، کە ئەمە کارێکی نایاسایییە و بەزۆری چەک ئەو کارەیان کردووە.''

(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ) گوتیشی: ''ھەرچەندە ئەو چەکدارانە بە یاسا کار ناکەن، بەڵام گەر ئەو کارە سەری نەگرت، لە خانەقین سندووقی دەنگدان بۆ خەڵکی مەندەلی دادەنێین و ڕێگای دیکەش دەگرینە بەر.''
kdp-
Top