پێشمەرگە ١٧ تیرۆریستی دیکەی داعشیان کوشت

پێشمەرگە ١٧ تیرۆریستی دیکەی داعشیان کوشت
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری تەلەعفەر گوتی، ئەمڕۆ ١٧ چەکداری داعش کە دەیانویست لە ساترەکانی ھێزی پێشمەرگە دەرباز بن و بچنە سووریا، کەوتنە کەمینێکی ھێزی پێشمەرگەوە و سەرجەمیان کوژران.

(سەمەردار زێباری)، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری تەلەعفەر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ لە بەردەوامی ھەڵاتنی چەکدارانی داعشدا لە میحوەری تەلەعفەر ١٧ چەکداری داعش، کە سەرجەمیان بیانی بوون، دەیانویست خۆیان لە ساترەکانی ھێزی پێشمەرگە بدەن و دەرباز بن بۆ سووریا و خۆیان ڕزگار بکەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ھەر زوو پێی زانین و کەوتنە کەمینێکی ھێزی پێشمەرگەوە و ١٥یان کوژران و دوویشیان خۆیان تەقاندەوە.''

(سەمەردار زێباری) گوتیشی: ''ھێزی پێشمەرگە لەو شەڕەدا بێزیان بووە و لاشەی چەکدارانی داعشیش لەبەردەستی ھێزی پێشمەرگەدایە.''

kdp-
Top