پێشمەرگە ١٧ تیرۆریستی دیکەی داعشیان کوشت
(سەمەردار زێباری)، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری تەلەعفەر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ لە بەردەوامی ھەڵاتنی چەکدارانی داعشدا لە میحوەری تەلەعفەر ١٧ چەکداری داعش، کە سەرجەمیان بیانی بوون، دەیانویست خۆیان لە ساترەکانی ھێزی پێشمەرگە بدەن و دەرباز بن بۆ سووریا و خۆیان ڕزگار بکەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ھەر زوو پێی زانین و کەوتنە کەمینێکی ھێزی پێشمەرگەوە و ١٥یان کوژران و دوویشیان خۆیان تەقاندەوە.''
(سەمەردار زێباری) گوتیشی: ''ھێزی پێشمەرگە لەو شەڕەدا بێزیان بووە و لاشەی چەکدارانی داعشیش لەبەردەستی ھێزی پێشمەرگەدایە.''
kdp-
