به‌رپرسێكى گۆڕان: هیوادارین سبه‌ینێ بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن
ساماڵ عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ڕاىگه‌یاند: "به‌رنامه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان داواكردنى میكانیزمێكه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و خاڵانه‌ى براده‌رانى یه‌كێتى پێشنیازیان كرد، چونكه له پێنج خاڵه‌كه‌ى ئێمه‌وه نزیكه كه پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى ڕامان گه‌یاند".
ئه‌ندامه‌كه‌ى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان، ده‌شڵێت: "هیوادارین له كۆبوونه‌وه سێ قۆڵیه‌كه‌ى سبه‌ى سێشه‌ممه 12ى ئه‌یلوولى 2017 له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك وگفتوگۆكان ئه‌رینی بن، هه‌رچه‌نده پارتى و یه‌كێتى پێشوه‌خته بڕیارى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانیان داوه، بۆیه ئه‌وه دوو دڵى كردووین، چونكه هه‌م كات كه‌م به‌ده‌سته‌وه ماوه، هه‌م ئێمه‌ش ئه‌مانه‌وێت میكانیزمه‌كان جێبه‌جێ بكرێن و هه‌موو كێشه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێن".
ڕوونیشى كرده‌وه، پێویسته ڕێككه‌وتنێك پێش كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجام بدرێت، چونكه متمانه‌ى نێوان لایه‌نه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك لاواز بووه.
باس‌نیوز
