خورماتوو.. تەقینەوەی بۆمبێک سێ قوربانی لێ کەوتەوە

 خورماتوو.. تەقینەوەی بۆمبێک سێ قوربانی لێ کەوتەوە
بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، لە گوندی شاسێوانی سەر بە شارۆچکەی خوماتوو، سێ کەس بوونە قوربانی.

محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "کاتژمێر 5:00 بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 11/9/2017، بۆمبێکی چێنراو، لە گوندی شاسێوانی سەر بە شارۆچکەی خورماتوو، لە نزیک بیری ئاوی گوندەکە تەقیەوە".

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستە روو: "تەقینەوەی ئەم بۆمبە، بووە ھۆی برینداری سێ ھاووڵاتی بە نەتەوە تورکمان، بە ناوەکانی ئیحسان بەھجەت، عەدنان ئەحمەد و عەباس مەردان".











باسنيوز
Top