بەرپرسێکی پارتی: ئامانج لەکۆبوونەوە سێ قۆڵییەکە ئەوەیە دوا پەیام بە بزووتنەوەی گۆڕان بدرێت

 بەرپرسێکی پارتی: ئامانج لەکۆبوونەوە سێ قۆڵییەکە ئەوەیە دوا پەیام بە بزووتنەوەی گۆڕان بدرێت
بەرپرسی لقی شەشی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕای دەگەیەنێ، کە ھەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەی سبەی دیار نییە.

بڵند ئیسماعیل، بەپرسی لقی شەشی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئامانج لە کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەی سبەی سێشەممە 12/9/2017ی نێوان گۆڕان، پارتی و یەکێتی ئەوەیە، کە دوا پەیام بە بزووتنەوەی گۆڕان بدرێت، بۆ ئەوەی بێنە ناو پڕۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمان، بەڵام ئایا دێنە ناو پرۆسەکەو ڕازی دەبن؟، بۆیە ھەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر کۆبوونەوەی سێ قۆڵییەکە دیار نییە".

ئەو بەرپرسەی پارتی، ئەوەشی روون کردەوە، کە ئەرێنی بوونی کۆبوونەوەکە لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان دەوەستێ، چونکە نازانین دێتە ناو پڕۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمان، یان نا، دەشڵێت: "پێمان باشە بێن، چونکە بۆ مێژووی سەرکردە شۆرشگێرەکانیان باشترە، بۆیە نازانین ھەڵوێستی گۆڕان چی دەبێت، بەڵام ھەر ھەوڵێک بۆ دروستکردنی یەکڕیزی کورد بێت، ئێمە لەگەڵی داین".

بڕیارە سبەی سێشەممە 12/9/2017 کۆبوونەوەیەک لە نێوان پارتی و یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان، لەسەر پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.












باسنیوز
Top