پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو: نابێ ریفراندۆم تێکەڵی ململانێی سیاسی بکەین
بەھار عەبدوالڕەحمان، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، ریفراندۆم ”هەنگاوێکە بۆ دامەزراندنی سەوڵەتی سەربەخۆ“ و بە پیویستی دەزانێ هەموو کوردستانییەک بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی دەنگ بدات، ”خودی خۆم بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری لە بەرەی (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی دەکەم“.
بەهار عەبدولڕەحمان هەروەها رایگەیاند، کە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق ”پرسێکی نیشتیمانییە“ و پێویستە ھەموو پارت و لایەنە سیاسییەکان ”ھیچ کات پرسە نیشتمانییەکان تێکەڵی ململانێی سیاسی نەکەن“.
باسنیوز
