بارزانی: گەلی کوردستان لە پاراستنی سەقامگیری و پێکەوەژیان لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت

 بارزانی: گەلی کوردستان لە پاراستنی سەقامگیری و پێکەوەژیان لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە سەلاحەدین، لەگەڵ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 10/9/2017 مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە سەلاحەدین، لەگەڵ یان کۆبیش، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوویەوە، لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لە ئێستا و ئایندەدا تاوتوێ کرا.

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاماژەی بە بۆچوون و تێبینییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد لەبارەی ریفراندۆم و گفتوگۆکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئەوەی بۆ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانی دووپات کردەوە، کە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم، بڕیاری گەلی کوردستانە و مافێکی یاسایی و ئاسایی خەڵکی کوردستانە، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا پڕۆسەکە بەڕێوە دەچێت.

بارزانی، ئاماژەی بەوەش کرد، گەلی کوردستان بەردەوام دەبێ لە پاراستنی سەقامگیری، پێکەوەژیان و لێبوردەیی لە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە.











باسنيوز
Top