ڕاپەڕین.. ماتۆڕسکێلێک چەند خوێندکارێک دەشێلێت
ئەمڕۆ دووشەممە 2017/9/11، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، كاتژمێر 1:15 خولەك، ڕووداوێكی ھاتوچۆ لە جۆری شێلان ڕووی دا، ماتۆڕسكیلێک كە دوو سەرنشینی لەسەر بووە و شۆفێرەكەی بەناوی (ڕ.ح.ح)، لەبەردەم زانكۆی ڕاپەڕین توشی ڕووداوی ھاتوچۆ بوون و خۆی بە چەند خوێندکارێکدا دەکێشێت، کە دوو لەو خوێندكارانە ئامادەی تاقیكردنەوەکانی خولی دووەم بوون.
هاتوچۆی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سەرنشینەكان و خوێندكارەكان بەسەختی برینداربوون ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە كراون.
باسنيوز
