بەرپرسی کەناڵەکەی شاسوار عەبدولواحید لە تورکیا و باکووری کوردستان وازی هێنا

 بەرپرسی کەناڵەکەی شاسوار عەبدولواحید لە تورکیا و باکووری کوردستان وازی هێنا
بەرپرسی تیمی کەناڵی NRT لە تورکیا و باکووری کوردستان، دەستی لەکار کێشایەوە.



سێڤدا کاپلان، بەرپرسی کەناڵەکە لە تورکیا و باکووری کوردستان لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، کە وازی لەکارکردن لەو کەناڵە هێناوە.



سێڤدا کاپلان ، بەهۆی ئەوەی دژایەتیکردنی سەربەخۆیی کوردستان کارێکی نامۆیە، بۆیە بڕیاری دەست لەکار کێشانەوەی لەو کەناڵە داوە.



بەم دواییانە و دوای راگەیاندنی بەرەی (نەخێر) بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای نالیا و کەناڵی NRT، دەیان کارمەندی سەربەخۆخوازی کەناڵەکە دەستیان لەکار کیشاوەتەوە.




باسنیوز
Top