ئەدهەم بارزانی: با بە دەنگەکانمان سەروەرییەکی دیکە بۆ گەلی کوردستان تۆمار بکەین
ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانی وتەیەکیدا کە لە شاری سلێمانی و لە بەردەم جەماوەرێکی زۆردا پێشکەشی کرد، ئاماژەی بەوە دا: ”ئێمە بۆ ئازادی قوربانییەکی گەورەمان داوە، ئەمڕۆش ئەو بەهایە کە خەریکە دێتە دی، هیچ بەهایەکی دیکە ناتوانێت جێگەی بگرێتەوە و بەهایەکی گەورەیە“.
هیواشی خواست لە دوای 25ی ئەیلوول و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، ”پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بەرەو سەربەخۆیی بڕۆن“.
ئەدهەم بارزانی ئەوەی دووپات کردەوە: ”هەموومان پێکەوە لە ٢٥ی ئەیلوول بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەچین. تا دوێنێ بە خوێنی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، چەندان سەروەری بۆ گەلەکەمان تۆمار کراوە، بۆیە با سبەینێ بە دەنگی ئێمە، سەروەرییەکی دیکە بۆ گەلی کوردستان تۆمار بکرێ“.
باسنیوز
