وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا: 40 ڕۆژی تر كۆتایی به‌ په‌كه‌كه‌ دێنین

وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا: 40 ڕۆژی تر كۆتایی به‌ په‌كه‌كه‌ دێنین
سوله‌یمان سویلو وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا، وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ په‌كه‌كه‌ و ئه‌وانه‌یشی پشتگیری له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێ له‌ 20 مانگی داهاتوودا په‌كه‌كه‌ كۆتایی پێدێت له‌ توركیا.


رۆژنامه‌ی (سۆڵ)ی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ سوله‌یمان سویلو وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات به‌وه‌ی ته‌نیا مانگ و نیوێكیان ماوه‌ و كۆتاییان پێ دێنێت.


سویلو ده‌ڵێ "با پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په‌ یان با ئه‌مریكا ببێته‌ خاوه‌نی په‌كه‌كه‌، ئێمه‌ ناترسین و رووبه‌روویان ده‌بینه‌وه‌. ئه‌وان پێشیان ناخۆش بێت، له‌ 20ی مانگی داهاتوو په‌كه‌كه‌ له‌ناو توركیا و له‌ چیاكاندا ناهێڵێن و له‌ناویان ده‌به‌ین".


باسی له‌وه‌ش كردووە كە ده‌یبینن چۆن تا ئه‌و كاتە كۆتایی بە پەكەكە دێنین.
Top