ئاوات بۆكانی لە هەولێر زەماوەندی سەربەخۆیی دەگێڕێ
گرووپێك بەنێوی (گه‌نجانی خۆبه‌خشی کوردستان) لە شاری هەولێر، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناسراو ئاوات بۆکانی زه‌ماوه‌ندێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی بەنێوی (كەرنەڤاڵی نەوەكان) ساز ده‌کات.
بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو زەماوەندی (كەرنەڤاڵی نەوەكان)، کاتژمێر پێنجی ئێواره لە پارکی شانه‌ده‌ر لەنێو شاری هه‌ولێر بەڕێوەبچێت.
رۆژی 25ی ئەم مانگە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەدەچێت، بەم بۆنەیەوە چەند رۆژێكە هاووڵاتیانی كوردستان لە چاوەڕوانی هەڵاتنی خۆری سەربەخۆیی، ئاهەنگ و خۆشی دەگێڕن.
bas news-
