خوسره‌و گۆران: حكوومه‌تى عێراق ناتوانێت شه‌ڕى ناوخۆیی هه‌ڵبگیرسێنێت
خوسره‌و گۆران، سه‌رۆكى پێشووى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق، له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، ڕای گه‌یاند: "كه‌ركووك به‌شێكه له‌و ناوچانه‌ى كێشه‌ى له‌سه‌ره (ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان) و بۆ پرۆسه‌ى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كه‌ركووك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پرسه یاسایی و ده‌ستووری و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه عێراق به یاسا و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆت و به‌ند كراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت شه‌ڕى ناوخۆیی هه‌ڵبگیرسێنێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، به‌ڵكو ده‌كرێت به زه‌مانه‌تى نێوده‌وڵه‌تى دوابخرێت یان كاتێكى بۆ دیارى بكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چه‌ندین بۆنه‌دا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه ڕیفراندۆم دوا نا‌خرێت.
ئێوارەی ڕۆژى شەممە 9/ 9/ 2017، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ئەحمەد ئەبوغەیت ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی و شاندێكی یاوەری كرد. لەبارەی بابەتی ڕیفراندۆم، بارزانی ئەوەی بە ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی ڕاگەیاند كە ڕیفراندۆم بڕیارێكی تاكەكەسێك نییە كە بە ئاسانی دوابخرێت بەڵكو بڕیاری خەڵك و هێزە سیاسییەكانی كوردستانە.
bas news-
