قایمقامی دووبز:خه‌ڵكى دووبز به كورد و عه‌ره‌به‌وه به (به‌ڵێ) ده‌نگ به ریفراندۆم ده‌ده‌ن
قایمقامی شارۆچكه‌ى دووبزى سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك ده‌ڵێ زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى كورد و عه‌ره‌بی دووبز به (به‌ڵێ) ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ده‌ن.
عه‌بدوڵڵا نوری، قایمقامی شارۆچكه‌ى دووبز ڕاگه‌یاند: " ئێمه له شارۆچكه‌ى دووبز، به كورد و عه‌ره‌به چالاكییه‌كانى تایبه‌ت به ریفراندۆمان ده‌ستپێكردووه و سبه‌ی دووشه‌ممه‌ش، له چالاكییه‌كدا ئاڵایه‌كى كوردستان كه درێژییه‌كه‌ى 64 مه‌تره و پاناییهكهشی 4 مه‌تره له دووبز هه‌ڵده‌كرێت هه‌ر له چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانى تایبه‌ت به پشتگیری له ریفراندۆم".
گوتیشی: "ئێمه وه‌كو ئیداره‌ى شاریش چه‌ندین پۆسته‌رمان به زمانه‌كانى كوردى و عه‌ره‌بی درووست كردووه و سه‌رقاڵی ههڵواسینین و ده‌ستمان كردووه به كۆڕ و چاوپێكه‌وتن له ناو خه‌ڵكدا بۆ شیكردنه‌وه‌ى زیاترى پرۆسه‌ى ریفراندۆم".
سه‌باره‌ت به ڕای هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌كانى دووبز، له‌سه‌ر ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، عه‌بدوڵڵا نورى، گوتی: "هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌كانى سنووره‌كه له‌گه‌ڵ ریفراندۆمدان به تایبه‌ت گونده عه‌ره‌ب نشینه‌كانى سه‌ر به دووبز، چه‌ند ساڵێكه پێشمه‌رگه ده‌یانپارێزێت و ئه‌وان باش ده‌زانن كه پێشمه‌رگه پارێزه‌رى ڕاسته‌قینه‌یانه و سه‌ركردایه‌تی سیاسی سونته فه‌شه‌لیان هێناوه".
ڕوونشیكرده‌وه كه عه‌ره‌به سوننه‌كان بڕوایان به سه‌رۆك بارزانییه و به سه‌رۆكى خۆیانی ئه‌ژمار ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی كورد و عه‌ره‌ب له شارۆچكه‌كه زۆر باشه.
ڕاشیگه‌یاند: "زۆرینه‌ى هه‌ره زۆری خه‌ڵكى دووبز به (به‌ڵێ) ده‌نگ بۆ ریفراندۆم ده‌ده‌ن".
رۆژی (7/6/2017) له پیرمام، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ تاوتوێكردنى پرسی ریفراندۆم، له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه و له‌و كۆبونه‌وه‌دا بڕیاردرا رۆژی (25/9/2017) ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانى باشوور، به ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه.
bas news-
