سلێمانی... بەھۆی ڕوخانى خانوویەکەوە خێزانێك بوونه‌ قوربانی

سلێمانی... بەھۆی ڕوخانى خانوویەکەوە خێزانێك بوونه‌ قوربانی
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 10/ 9/ 2017 لە گەڕەکی (ئەلبان)ى سەر بە شاره‌دێی بەکرەجۆی شاری سلێمانی، خانوویەک بەسەر خێزانێکدا ڕووخا و لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ، گیانی لەدەست دا.


سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی، ڕاگەیاند: "لە گەڕەکی (ئەلبان)ى سەر بە شاره‌دێی بەکرەجۆ، خانوویەک لەکاتی نۆژەنکردنەوەیدا بەسەر خێزانێکدا ڕووخا".


گوتیشی: "سه‌قفى خانووه‌كه‌ به‌سه‌ر ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌دا ڕووخا و دواتر لەلایەن ئاسایش و پۆلیس و بەرگری شارستانیەوە، ڕزگار كران".



به‌ڵام وه‌ك سه‌نته‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ى پێدا، بەھۆی ڕووخانی خانووەکەوە منداڵێكى چوار ساڵان گیانى له‌ده‌ست دا و چوار کەسى دیكه‌ش له‌ ئه‌ندامانى خێزانەکە بریندار بوون.
bas news-
Top