سلێمانی... بەھۆی ڕوخانى خانوویەکەوە خێزانێك بوونه قوربانی
سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی، ڕاگەیاند: "لە گەڕەکی (ئەلبان)ى سەر بە شاره‌دێی بەکرەجۆ، خانوویەک لەکاتی نۆژەنکردنەوەیدا بەسەر خێزانێکدا ڕووخا".
گوتیشی: "سه‌قفى خانووه‌كه به‌سه‌ر ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌دا ڕووخا و دواتر لەلایەن ئاسایش و پۆلیس و بەرگری شارستانیەوە، ڕزگار كران".
به‌ڵام وه‌ك سه‌نته‌ره‌كه ئاماژه‌ى پێدا، بەھۆی ڕووخانی خانووەکەوە منداڵێكى چوار ساڵان گیانى له‌ده‌ست دا و چوار کەسى دیكه‌ش له ئه‌ندامانى خێزانەکە بریندار بوون.
bas news-
