کۆیە.. لەماوەی دوو مانگدا 74 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و مار تۆمار کراوە
ھاوکار عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە، ڕایگەیاند کە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، پێوەدانی مار و دووپشک بە ھاوڵاتییانەوە لە سنووری شاری کۆیە و دەوروبەری زیادی کردووە، بە جۆرێک تەنیا لەماوەی دوو مانگی تەموز و ئابی ئەمساڵ 74 حاڵەتی پێوەدان تۆمار کراوە کە لە مانگی تەموز، 40 حاڵەت و مانگی ئاب (34) حاڵەت بووە.
گوتەبێژی تەندروستی کەرکووک، ئەوەشی خستە روو: "خۆشبەختانە لەو حاڵەتانەدا ھیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوەو لە نەخۆشخانەکاندا کاری پێویست و چارەسەریان بۆ کراوە".
ئەوەشی روون کردەوە کە تەنیا لە ماوەی رۆژانی جەژنی قوربانی سەرەتای ئەم مانگەدا 12 حاڵەتی دیکەی پێوەدانی دووپشک و مار لە سنوری شاری کۆیە تۆمار کراوە، گوتیشی: "شارەزایانی ئەو بوارە پێیان وایە کە بەھۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و کەم بوونەوەی شێی ناو زەوی، ما رو دووپشک دێتە دەرەوە و حاڵەتەکانی پێوەدان ڕوو دەدەن".
باسنیوز
