کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێ کرد
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرپەرشتی بارزانی دەستی پێ کرد.

کەمێک لەمەوبەر (یەکشەممە 10/9/2017)، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی دەستی پێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دەکرێت کە بڕیارە لە 25ی ئەیلوولدا ئەنجام بدرێت.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیان لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد کە چاوەڕوان دەکرێ لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمدا، گفتوگۆ لە بارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی بکرێت.









باسنیوز
Top