سەرۆکی پارتی ڕۆژهەڵات: کەرنەڤاڵەکانی دەرەوەی وڵات لەسەر هەڵوێستی وڵاتان کاریگەریی باشیان هەبووە

 سەرۆکی پارتی ڕۆژهەڵات: کەرنەڤاڵەکانی دەرەوەی وڵات لەسەر هەڵوێستی وڵاتان کاریگەریی باشیان هەبووە
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات تادێت کەرناڤاڵ و خۆپیشاندانی دەرەوەی وڵات کاریگەریی زۆر لەسەر گۆڕینی ئاراستەی سیاسی و هەڵوێستی وڵاتان دادەنێت، بە جۆرێک ئێستا بۆ پشتیوانی لە ریفراندۆم کۆدەنگییەک دروست بووە.



عارف باوەجانی، یەکێک لە بەشداربوانی کەرنەڤاڵی ئۆسلۆ و سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان، لەمبارەوە گوتی: کەرنەڤالی ئۆسلۆ یەکجار دەنگدانەوەی هەبوو لەناو خەڵکدا، چونکە سەرجەم چین و توێژەکان و کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشدارییان کردبوو و ئێستاش ئاراستەیەکی فراوان هەیە بۆ فشار خستنە سەر یەکێتیی ئەورووپا کە پشتیوانی فراوان لە پرسی ریفراندۆم بکات و جیالەوەش وڵاتانی ئەورووپا بە دڵفراوانییەوە ئامادەییان دەربڕی بۆ چالاکیی ڕیفراندۆم و ئەو مامەڵەی ئەوان کردیان، هاوشێوەی مامەڵەی وڵاتەکیان لەگەل کردین، بۆیە لە کەمپین و فراوانکردنی ڤیستیڤاڵەکانی پاڵپشتیی ڕیفراندۆم بەردەوام دەبین ".



باوەجانی ئەوەشی خستە ڕوو: "وەک خۆی لەگەڵ بەرپرسی و کاربەدەستەکانی نەرویج قسەی کردووە لەسەر ڕیفراندۆم و بۆچوونیان باش بووە و لە داهاتووشدا کوردانی تاراوگە بەیاننامەیەک بۆ پەرلەمانی ئەورووپا بەرز دەکەنەوە".





باسنیوز
Top