له مه‌نده‌لی ئاڵای كوردستان هێنرایه خواره‌وه
عه‌دنان مه‌نسور به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ماده‌ی 140 له خانه‌قین به تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 100 چه‌كداری هۆزه عه‌ره‌به‌كان به هاوكاریی چه‌كدارانی عه‌سائیب ، هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر بینای ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شارۆچکەی مه‌نده‌لی و ئاڵای كوردستانیان هێنایه خواره‌وه، داوای پاشگه‌زبوونه‌وه ده‌كه‌ن له بڕیاری به‌شداریكردن له گشتپرسی و داواش دەکەن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه".
عه‌دنان مه‌نسوور به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ماده‌ی 140 له خانه‌قین گوتیشی: "پارێزگاری دیاله له‌گه‌ڵ قائید فیرقه‌ی پۆلیس رۆیشتوونه‌ته مه‌نده‌لی و هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی د‌ۆخه‌كه ده‌ده‌ن ، ئێمه‌ش داوامان كردووه له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه له بڕیاره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هەو‌ڵی خۆده‌ربازكردن بده‌ن به‌ره‌و خانه‌قین و هه‌ڵبێن".
له 17-8-2017 سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی بڕیاریاندا به‌شداری گشتپرسی بکەن لە 25-9-2017.
رووداو-
