بارزانی به‌یه‌كجاری ده‌رگه‌ی به‌رووی به‌غدا داخست
بەگوێرەی رۆژنامەكە، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ (بی بی سی) به‌شی فارسی له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه زانیاری تازه‌ی ئاشكرا كرد، ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكانی توركیا بوو، هه‌ڵوێسته‌كانی بارزانی بووه له‌سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
بارزانی له‌و دیمانه‌یه‌یدا دووپاتی كردبووه‌وه، كه ریفراندۆم له كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی بوون، پێویسته رێزیان لێ بگیرێ، ئه‌گه‌ر گوتیان سه‌ربه‌خۆییمان ناوێت، ئه‌وكات ئێمه‌یش رێز له بڕیاره‌كه‌یان ده‌گرین.
بارزانی له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كە ئایا ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵویسته په‌لاماری كه‌ركووك بدات، چی ده‌كه‌ن؟ گوتبووی "ئێمه نامانه‌وێت شه‌ڕ بكه‌ین و به ناخۆشی جیابینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌لامارمان بده‌ن له كه‌ركووك، ئێمه به توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه و ئاماده‌ین".
ئه‌م گوته‌یه‌ی بارزانی بووه‌ته جێی باسوخواسی میدیاكانی توركیا، هه‌ندێكیان ده‌یانه‌وێت بابه‌ته‌كه بووروژێنن و ده‌ڵێن گیانی توركمانه‌كان له مه‌ترسییه، وه‌كو رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت و ئاكید و شه‌فه‌ق)، به‌ڵام هه‌ندێك له رۆژنامه‌كانی تری وه‌كو (جومهوریه‌ت) وه‌كو هه‌واڵێكی گرنگ باسیان كردووه و زیاتر تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر هه‌ڵوێستی بارزانی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی.
بارزانی هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پارچه‌كانی تری كوردستان له داهاتوو به‌و ده‌وڵه‌ته ده‌لكێن كه هه‌رێمی كوردستان دروستی ده‌كات؟ بارزانی ده‌ڵێ "ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و پارچانه‌ی تری كوردستان كێشه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ناوەندەكانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ری بكه‌ن".
bas news-
