خانوه‌كانی ناوچه‌ی سوور له ئامه‌د ده‌ڕوخێندرێن
هاووڵاتیانی ناوچه‌ی سوور له ئامه‌د له ماوه‌ی دوو ساڵ شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و حكوومه‌تی توركیا، باجێكی قورسیان به گیان و ماڵه‌وه داوه، ئێستەش بەبەرچاویانەوە خانوەكانیان دەڕوخێندرین.
له تازه‌ترین بڕیاری حكوومه‌تدا، خانوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڕوخێندرێن و سه‌ر له‌نوێ شاره‌كه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره هیچ هاووڵاتییه‌كی ناوچه‌ی سوور نابێته خاوه‌ن موڵكی خۆی و هه‌موو موڵكه‌كان له‌سه‌ر حكوومه‌ت تاپۆ ده‌كرێن، بۆیه هاووڵاتیانی ناوچه‌ی سوور رێگه ناده‌ن خانوه‌كانیان بڕوخێندرێ و له‌سه‌ر ناویان لابچێ.
ماوه‌ی 2 رۆژ ده‌بێت روخاندنی خانوه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام چه‌ند هاووڵاتییه‌ك رووبه‌رووی پۆلیس بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕ له نێوانیاندا رووی داوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئێستە 3 هاووڵاتی ناوچه‌ی سوور ده‌ستگیر كراون، چونكه رێگه‌یان نه‌داوه خانوه‌كانیان بڕوخێنرێ. حكوومه‌تیش گوێ به خه‌ڵك نادات و به‌رده‌وامه له رووحانی خانوه‌كان، ته‌نانه‌ت رێگه نادات تا هاووڵاتیان كه‌لوپه‌لی ناو خانوه‌كان ده‌ربهێنن و شاره‌وانی به كه‌لوپه‌له‌وه له‌گه‌ڵ زه‌وی ده‌یكات به یه‌ك.
هاووڵاتیانی ناوچه‌ی سوور له ئامه‌د، ماوه‌ی 2 رۆژ ده‌بێت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پۆلیسدا رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه، بۆیه میدیاكانی توركیایش گرنگیان به‌و بابه‌ته داوه و تا ئاستێكی زۆر لایه‌نگیری له هاووڵاتیانی ناوچه‌ی سوور ده‌كه‌ن.
به‌ڵام بیلال ئۆزكان سه‌رۆكی شاره‌وانی قهییوومكراوی ناوچه‌ی سوور له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاشكرای كرد هه‌ده‌په خه‌ڵكه‌كه هان ده‌دات تا سوور نۆژه‌ن نه‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئێمه له كاتی خۆیدا ته‌واوی ده‌كه‌ین.
bas news-
