سەرکردەیەکی پارتی: دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان سەرەتای وەرچەرخانێکی نوێیه
سەرکردەیەکی پارتی، باس لەوە دەکات، کە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان سەرەتای وەرچەرخانێکی نوێی خۆرههڵاتى ناوهڕاست دەبێت.
ئەکرەم ساڵح، بەپرسی لقی 22ى گەرمیانى پارتى دیموكرتى كوردستان، لە پێگهى تایبەتی خۆی لە تۆڕی کومەڵایەتی (فەیسبوک)، بابەتێکی بە ناونیشانی (سەربەخۆی کوردستان و گۆڕانکاری نوێ)، بڵاو کردووەتەوە.
ئهو بهرپرسهى لقى گهرمیانى پارتى، نوسیویەتی: "بۆ چارەکە سەدەیەکە ڕۆژهەڵاتی ناوین ژانی گۆڕانکاری نوێ دەیگرێ و لەم ساڵانەی دوایشدا هەریەکە لە بیرمەند و سیاسییەکان بەجۆرێ لێکدانەوە و نەخشەی نوێی بۆ دادەنێن".
ئهوهشى خستووهتهڕوو، كه تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە ئەو نەخشەیەی لە ڕێککەوتنی سایکس_ پیکۆ داڕێژرا و دواتر بوو بە تەوق و چوە ملی کورد، چۆن و به چ میکانیزمێ دەگۆڕێ.
ئهكرهم ساڵح، دهڵێ: "ئێستا ئاماژەکان وای دەردەخەن، کە دوای سەد ساڵ ئازار و خوێن و مەینەتی، کورد یەکەم چەکووشی شکاندنی ئەو تەوقە بۆشینێت و دەروازە بەڕوویی گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان بکاتەوە".
لهو بڕوایەشدایه، دەنگی کوردستانیان بە (بەڵێ) لە ۲٥ی ئەیلوول دا دەبێتە دەستپێک و سەرەتایەکی نوێ بۆ وەرچەرخانێکی مێژوویی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە لەدایکبوونی دەوڵەتی کوردستان نۆبەرەیەتی.
لە کۆتایی نوسینەکەیدا، دەڵێ: "ئەم پرسە مەزنە ئیرادەیەکی بەهێز و دووربینی سیاسیی و یەکڕیزی نیشتمانی دەوێ، بۆیە بادەست لە ناو دەست هەنگاو بەرەو ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بنەین، تا بە چاوی خۆمان کۆماری کوردستان ببینین.
bas news-
