سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆبوونه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه(9-9-2017) ئەحمەد ئەبولغێت، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن بەرپرسانی باڵای حکوومییەوە پێشوازی لێ‌کرا و دواتر سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
بەپێی زانیارییەکان، بارزانی و ئەبولغێت له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان تاوتوێ كردووه.
پێشتر، لە نامەیەكدا ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی، داوای لە بارزانی، كردبوو ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دوابخات، بەڵام سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ئەم داوایەی سكرتێری گشتی كۆمكاری عەرەبی ڕەت كردەوە
bas news-
