قایمقامی شنگال: شنگالی، به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی قه‌ره‌بووی كاره‌ساته‌كان ده‌كه‌نه‌وه
قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال (مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئێمە په‌یامی خۆمان گەیاندووە به‌وه‌ی کە ئه‌گه‌ر پرۆسەی ریفراندۆم بۆ خەڵکی ھەرێم جارێک پێویست بێت، بۆ شنگالیان دوو جار پێویستە و، بەشێوەی یاساییش داوامان کردووە لە رێگەی ئەنجوومەنی قەزای شنگاله‌وه داوامان لە کۆمسیۆن کردووە كه دەمانەوێت بەشداری لەو پرۆسەیەدا بکەین و، لە رێگەی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و ریفراندۆم قەرەبووی کارەساتی خۆمان بکەینەوە.''
(مەحما خەلیل) ده‌ڵێ، لیژنەیەکی باڵا دروست کراوە بۆ ئەوەی دەست بە بانگەشە بۆ پرۆسەی ریفراندۆم بکات و، لیژنه‌یه‌كه‌یان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێك هێناوه و سبەی کۆ دەبێتەوە و رێنمایی بۆ دەستپێکردنی پرۆسەکە دەردەکات، ''ھەر چەندە لە رۆژی یەکەمهوه بانگەشە دەستی پێکردووە، بەڵام سبەی بە شێوەیەکی فەرمی دەست بە چالاکی دەکرێت.''
وه‌ك ئه‌و گوتی، لە بانگەشه بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، ھەموو چین و توێژەکانی شنگال بەشداری دەکەن بەبێ جیاوازی، چونکە خەڵکی شنگال زۆر تامەزرۆی ئەوەن کە ناوچەکانیان بگەڕێنەوە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و ھەرێمی کوردستان سەربەخۆ بێت.
چالاکییەکان ئه‌نجامدانی کۆڕ و سه‌مینار ده‌بن، سەردانی بنەماڵەی شەھیدان و رزگاربووانی دەستی داعش دەکەن و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ خەڵکی ناوچەکە كۆ ده‌بنه‌وه.
kdp-
