شهرهفی: سەربەخۆییی هەرێمی كوردستان، هاوكار دهبێت بۆ چارهی كێشەی كورد لە پارچەكانی دیكەش
(حەسەن شەرەفی) جێگری سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران "حدكا" بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: ''هەلێكی مێژوویی بۆ سەربەخۆییی هەرێمی كوردستان هاتۆتە پێش، ئێمە هەر زوو راگەیاندراوێكمان بڵاو كردەوە و بە فەرمی پشتگیریی خۆمان لەو هەنگاوەی هەرێمی كوردستان ڕاگهیاند. داوامان لە هەموو لایەنەكان كردووە كە ئەو هەنگاوە نیشتمانییە و نەتەوایەتییە بقۆزنەوە و لەو هەلە مێژووییەدا پشتگیری لە ریفراندۆم بكەن و بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆییی كوردستان بدەن، لە هەمان كاتیشدا بە هەموو ئەندام و لایەنگرانی خۆمان لە هەرێمی كوردستان راگەیاندووە، كە ئەوانەی دەتوانن دەنگ بدەن، دەنگ بدەن و ئەوانەی ناتوانن دەنگ بدەن پشتگیری لەو پرۆسەیە بكەن و خەڵك هان بدەن رۆژی 25/9 بچنە سەر سندووقەكان و بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆییی كوردستان بدەن.''
جێگری سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران "حدكا" ئاماژەیشی دا، كه زۆر گرینگە هەموو لایەنەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر پرسی ریفراندۆم یەكدەنگ و یەكڕیز بن، ''چەند دەنگی بەڵێ زیاتر بێت، بیروڕای جیهانی باشتر دەبێت لەسەر ئەو پرۆسەیە، بۆیە هیوادارین هەموو لایەنەكان وەكو پرسێكی نیشتمانی تەماشای ریفراندۆم بكەن.''
(حەسەن شەرەفی) جهخت دهكاتهوه لهوهی كه، ئەگەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی كوردستان سەركەوتن بە دەست بهێنێت، ئهوا كاریگەری لەسەر پارچەكانی دیكەش دەبێت و گوتی، ''سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەرفەتێكە بۆ ئەوەی پارچەكانی دیكەش سەربەخۆ بن، بۆیە ئێمە وەكو حزبێكی رۆژهەڵات سەركەوتنی ئەو پرۆسەیە بە سەركەوتنی خۆمان دەزانین".
kdp-
