كاكه‌حه‌مه: خۆ له قورئاندا نه‌نووسراوه تا هه‌تایه له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنینه‌وه
(محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود) سكرتیری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له پانێلێكدا له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی له شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆر رایگه‌یاند، به‌غدا ئاماده‌نه‌بوو پاره‌ی دوو مانگی مووچه‌ی مامۆستیان بدات، مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌شی نه‌دا، به‌ڵام به بارهه‌ڵگر مووچه‌ی بۆ حه‌ویجه‌ی ده‌نارد كه له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه، به‌غدا مووچه‌ی ژێر ده‌ستی داعشی ڕه‌وانه ده‌كرد له تكریت و مووسڵ و شوێنه‌كانی دیكه.
ئه‌و كه به (كاكه‌حه‌مه) ناسراوه، له‌و پانێله‌دا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆر به‌ڕێوه چوو، جه‌ختی كرده‌وه، ''ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، مافێكی ره‌وای گه‌لی كوردستانه و له قورئاندا نه‌نووسراوه تا هه‌تایه له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنینه‌وه.''
ئاماژه به نه‌بوونی شه‌راكه‌تی حه‌قیقی و پێشێلكردنی ده‌ستوور، هه‌روه‌ها بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی و مووچه‌ی مامۆستایان و نه‌دانی مووچه و بودجه‌ی پێشمه‌رگه، كه هۆكارگه‌لی سه‌ره‌كی بوون له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناچار بێ، ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی ساز بدا و، (كاكه‌حه‌مه) ده‌ڵێ، ''كۆتا وه‌فد كه چووه به‌غدا كه له سه‌رۆكی هه‌رێم و شاندی یاوه‌ری پێكهاتبوو، ئێمه له‌وێ داوامان كرد كه مامۆستایان بۆ كاری رۆژانه‌ی خۆیان داوای مووچه ده‌كه‌ن، داوای دوو مانگ مووچه‌ی مامۆستایانمان لێ كردن ئاماده نه‌بوون بیده‌ن، له كاتێكدا ئه‌وان پاره‌ی مووسڵ و تكریت و ناوچه‌كانی دیكه‌یان ده‌دا كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون، ئێمه له كه‌ركووك بووین، ئه‌و پاره‌یه ده‌هاته كه‌ركووك له مه‌كته‌ب خالیده‌وه به تڕێله ده‌درایه ده‌ست داعش، كه 30 مه‌تر نێوانمان بوو. پاشان به هه‌ر حاڵ ڕێگه‌مان له‌وه گرت، به‌ڵام پاره‌كه دێته بانك و ئێستا پاره‌ی حه‌ویجه ده‌درێت، به‌ڵام پاره‌ی كوردستانیان بڕی، پاره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یان بڕی، كه هێزی پێشمه‌رگه مافی خۆی بوو، به‌شێك بێت له وه‌زاره‌تی به‌رگری و له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له‌وێوه ده‌درێن بدرێنه هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌كرا."
kdp-
