پۆلیسی ڕاپەڕین: مێردمنداڵێك به تۆمه‌تی دزی ده‌ستگیر كرا
ئەمڕۆ شەممە 2017/9/9، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر به هاوكاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر مێردمنداڵێكیان به ناوی (س،س،ش) ته‌مه‌ن 14 ساڵ، دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ده‌ستگیر كرد كه هه‌ستاوه به دزینی پاره و مۆبایل.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و به گوته‌ی خۆشی چه‌ند جارێكی تریش له ناو بازاڕ دزی له دوكانه‌كان كردووه.
ڕوونیش کراوەتەوە، به بڕیاری دادگا و به مادده‌ی 444 له یاسایی سزادانی عێراق ئەو تۆمەتبارە به‌ند كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌مه.
باسنيوز
