مەسرور بارزانی: کاتەکە بۆ سەربەخۆیی گونجاوە

 مەسرور بارزانی: کاتەکە بۆ سەربەخۆیی گونجاوە
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، رای دەگەیەنێ کە کورد وەک ھەموو نەتەوەیەکانی دیکە مافی چارەی خۆنووسینی ھەیە.

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لە ‌لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکی رای گەیاندووە: "گەلی کوردیش وەک ھەموو گەلانی جیھان، مافی بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی ھەیە".

مەسرور بارزانی، جەختیشی لەوە کردەوە: "ئەگەر تەماشای مێژوومان بکەیت، بەدرێژایی مێژوو چەوسێندراوینەتەوە". دەشڵێت: "ئێمە وەک ھەموو نەتەوەیەک مافی چارەی خۆنووسینمان ھەیە، بۆیە لەو بڕوایەداین کاتەکە بۆ سەربەخۆیی گونجاوە".










باسنيوز
Top