فەرماندەیەکی پێشمەرگە: خەبات و دەنگی پێشمەرگە بۆ سەربەخۆیی کوردستانە

 فەرماندەیەکی پێشمەرگە: خەبات و دەنگی پێشمەرگە بۆ سەربەخۆیی کوردستانە
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات خەباتی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە بۆ سەربەخۆیی کوردستان بووە، بۆیە سەربەخۆیی کوردستان بەدیهێنانی ئاواتی خوێنی شەهیدانە.

جەمال مورتکە، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە محیوەری گویڕ گوتی: "خەبات و قوربانیی هێزی پێشمەرگە بۆ سەربەخۆیی کوردستان بووە و ئێمەش لەم پێناوەدا سەدان هەزار شەهیدمان داوە، پێشمەرگە هەبووە پێش گیان لەدەستدانی بەخوێنی دەستی سەربەخۆیی کوردستانی نووسیوە، ئێستا هیچ بیرکردنەوەیەک قبووڵ ناکات کە کەسانێک هەبن لەدژی خوێنی شەهیدان دەنگ بەرز بکەنەوە، لە کاتێکدا هەموومان رۆژانیک لەپێناوی سەربەخۆیی کوردستان کار و خەباتمان کردووە، بۆیە دەنگی پێشمەرگە بۆ سەربەخۆیی کوردستانە".

ئەو فەرماندەیەی هیزی پێشمەرگە گوتیشی: "هێزێکی وەک پێشمەرگە کە ڕووبەڕووی گەورەترین و دڕندەترین تیرۆریست بووەتەوە، شیاوی ئەوەیە کە پارێزگاری لە دەوڵەتێک بکات وەک دەوڵەتی کوردستان، بۆیە گرنگە هەموومان بە یەکەوە بەبێ جیاوازی دەست لەناو دەست بنێین بۆ سەرکەوتن و سەربەخۆیی کوردستان".











باسنیوز
Top