شنگال.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری خێزانە گەڕاوەکان دەکات
ئەمڕۆ 9/9/2017 بە مەبەستی پشتگیری ئەو خێزانانەی کە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان و ھاندانی خێزانەکانی دیکەش، تا بگەڕێنەوە بۆ شارۆچکەی شنگال، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھەماھەنگی بەرنامەی جیھانی خۆراک ھاوکاری 2 ھەزار و ٨١٥ خێزان لە شنگال کرد.
ھەرخێزانێک بڕی ٧٠ کیلۆگرام خۆراکی وشکی پێشکەش کرا و ئەم ھاوکارییانە بەردەوام دەبێت ھەتا رەوشی ئابووری ئەو خەڵکانە جێگیر دەبێت.
باسنيوز
