پەرلەمانتارێک: لێدوانی بەرپرسانی عێراق دژی بارزانی نیشانەی مایەپووچییە

 پەرلەمانتارێک: لێدوانی بەرپرسانی عێراق دژی بارزانی نیشانەی مایەپووچییە
پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت، کە لێدوانی بەرپرسانی باڵای عێراق دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیشانەی مایەپووچیی ئەو بەرپرسانەیە.

رێناس جانۆ، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کوتلەکەی دانابەزێ بۆ ”ئەو ئاستە نزمە“ی ئەو بەرپرسانە و وەڵامیان ناداتەوە.

رێناس جانۆ هەروەها رایگەیاندووە، فراکسیۆنی پارتی پابەندە بە رێزگرتنی پیرۆزییەکانی خەڵکانی دیکە، هەرچەندە لە ئیدارەدانی عێراق شکستیان هێناوە و پێشێلکارییان ئەنجام داوە.

ئەو پەرلەمانتارە پێی وایە لێدوانی بەرپرسانی بەغدا بە تایبەت بەرپرس و پەرلەمانتارانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دژی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ریراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە نیشانەی مایەپووچ بوونیانە و دەیانەوێ ”گاڵتە بەە عەقڵی خەڵکی عێراق بکەن“.











باسنيوز
Top