ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی - هەڵەبجە: بەهیچ شێوەیەک ئەم پۆستەرانەمان هەڵنەواسیوە
بەپێی ڕوونکردنەوەیەکی گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی (سلێمانی - هەڵەبجە)ی پارتی دیموکراتی کوردستان دوێنێ هەینی 8/9/2017، لە هەندێک شەقامی گشتیی شاری سلێمانی، ژمارەیەک پۆستەر بۆ بانگەشەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵواسراون کە وێنەی هەردوو سەرۆک (بارزانی و تاڵەبانی)یان بەسەرەوە بووە.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ئەوان لە سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی ڕای دەگەیەنن، ”بەهیچ جۆرێک لەدانان و لێکردنەوەی ئەو پۆستەرانە ئاگادار نین و لە دوور و نزیک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە“.
باسنیوز
