سەعدی پیرە: ئەگەر گۆڕان نەیەتە پێشەوە بڕیاری کۆتایی خۆمان داوە
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ڕایگەیاند: "سبەی، یان ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ برادەرانی پارتی كۆ دەبینەوە ئامانج لە كۆبوونەوەكەش چالاككردنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت".
گوتەبێژەكەی یەكێتی لەبارەی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ڕای گەیاند، ئێمە لەگەڵ برادەرانی گۆران كۆبووینەوە و ئەگەر هاتنە پێشەوە، باشە ئەگەریش نەیەنە پێشەوە ئێمە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان بڕیاری كۆتایی خۆمان داوە، كاتیشمان بەدەستەوە نەماوە تا چیتر چاوەڕێ بكەین".
پێشتر یەكێتی نیشتمانیی كوردستان چەند جارێك لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان كۆبووەوە".
باسنیوز
